وەزیری تەندروستی: مانگانە بڕی 941 ملیار دینار بۆ دوو سەنتەر خەرجدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “مانگانە بڕی 941 ملیار دینار بۆ سەرجەم سەنتەرەكانی شێرپەنجە و تالاسیمیا لەهەرێم خەرجدەكرێت، دەنگۆی فرشتنی نەخۆشخانەی هیواش رەتدەكاتەوە”.

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەكێشە و گرفتەكانی نەخۆشخانەی هیوا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی نەخۆشخانە كۆبونەوە و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكیان خستەڕوو.

سامان بەرزنجی لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند “نەخۆشانی شێرپەنجە دڵنیا دەكەینەوە نەخۆشخانەكە نەدادەخرێت و نەدەدرێت بە كەرتی تایبەت، موچەیەكی تایەبتیش بۆ ئەو كارمەندانە دابینكراوە كەدوای دەوامی فەڕمیان لە نەخۆشخانەكەدا كار دەكەن”.

وتیشی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ من و بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی، جەختی لە پاڵپشتی حكومەت و بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكەی كردەوە، ئێمەش دڵنیایی دەدەینە نەخۆشان و خانەوادەكانیان كە خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكە بەردەوام دەبێت، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە داخستنی نەخۆشخانەكە یان پێدانی بەكەرتی تایبەت دەكەن”.

بەوتەی وەزیری تەندروستی، مانگانە بڕی 941 ملیار دینار بۆ هەموو سەنتەرەكانی شێرپەنجە و تالاسیمیا خەرجدەكرێت كە بەشی سەرەكی شێرپەنجە 788 ملیار دینارە و پشكی پارێزگای سلێمانی زیاترە لە 504 ملیۆن و پارێزگای هەولێر زیاترە 182 ملیۆن و پارێزگای دهۆكیش زیاترە لە 100 ملیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا