هەڤاڵ ئەبوبەكر: ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ نابێت

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت “هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی نوێ بۆ رۆژانی جەژن دەردەكەین، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ نابێت”.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەسەربەخۆكانی لە دانانی رێوشوێنی تایبەت بە رۆژانی جەژن سەرپشك كردووە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاکان هەڵوەشاندەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: “پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، لەهەفتەی داهاتوش رێنمایی نوێ دەردەكەین”.

بەوتەی هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و هاتوچۆ ئاسایی دەبێت.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا