هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەبارەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان كوردستان و ئێرانەوە قسەدەكات

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی بەسەردانێک لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەڵێت، لە ساڵی 2018 وە لەگەڵ سەروککۆماری عیراق و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەوڵدان بۆ بەستنەوەی شاری سلێمانی و کوردستان بە هێڵی ئاسنینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە و داوادەکەین بڕیاری بوێرانەی بۆ بدرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای کوردستان لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری کوردستان و کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و فەرمانگە پەیوندیدارەکان سەردانی پڕۆژەکانی هێڵی ئاسنین و وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەری کوردستانی لە شاری سنە کردووە.

هێڵی ئاسنین و وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەری کوردستان لە شاری سنە هێڵی نێودەوڵەتی و نیشتمانیی ئێران لە هەمەدانەوە سنەو مەریوان و باشماخ بەیەك دەبەستێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەربارەی پرۆژەکە رایگەیاندووە، وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت و بکەوێتەکار، وەک پارێزگاری سلێمانی لە ساڵی 2018 وە لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بەستنەوەی شاری سلێمانی و کوردستان بە هێڵی ئاسنینی ڕژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشدەخاتەڕوو، دەخوازین لە نزیکترین کاتدا بڕیاری پێویست و بوێرانە لەم بوارەدا بدرێت بەتایبەتیی کەلایەنی بەرامبەر وەک لە لێکتێگەیشتننامەی نێوان سەرۆک کۆمارانی عیراق و ئێران و پارێزگاکانی کوردستان و سلێمانیشدا هاتووە ئامادەیی هەموو کۆمەک و پشتیوانییەکی ئەندازیاریی و تەکنیکیی و لۆجستیی و دارایشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا