هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێشبینی ئاسایبوونەوەی دۆخی تەندروستی سلێمانی دەکەین

پۆڵەتیک پرێس_

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، سەرجەم ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە پارێزگاکە بەڕێکاری تەندروستی ڕێگەپێدانیان بۆ کراوە و پێشبینی دەکەن دۆخی تەندروستی بەرەو ئاسایبوونەوەی تەواو بچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس_ی وت، ” گەشتیاران یان ئەو کەسانەی بە میوانیی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە یان ئەو کەسانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە سلێمانییە و لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە هاتوون، هەموویان لەژێر مەرج و رێکارە تەندروستییەکانیدا بوون”.

پارێزگاری سلێمانی لە قسەکانیشیدا باسی لەوەکرد، کە ئاماری ئەو کەسانەی وەکو گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن جێگیر نییەو بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، ئاماری پێویستیش لەکاتی پێویستدارادەگەیەنین.

پارێزگاری سلێمانی و کەسی یەکەمی ئیداری شارەکە. سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سلێمانی دەربارەی پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکرد، “کە ئومێد دەکەن لە داهاتوودا بارودۆخەکە لەڕووی تەندروستییەوە بەرەو باشتر بچێت و بەئاسانی هاوڵاتیان و میوانەکان و گەشتیاران بتوانن سەردانی پارێزگای سلێمانی و شوێنەکانی تری کوردستان بکەن”.

سەرەرای بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق و بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێم هاتنی گەشتیار لە ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق لە ڕۆژانی پشووی جەژن و دواتردا ڕوو لە زیادبوون بوو، بەجۆرێک زۆرینەی هۆتێل ومۆتێلەکانی سلێمانی پڕ لە گەشتیار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا