هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان یەكەمی هەرێمە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، سلێمانی بۆ یەكەمجار لە ژمارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا دەبێتە یەكەم، لەنێوان ساڵی ۲٠۲٠و سەرەتای ۲٠۲۱دا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندووە، بەهەوڵی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر و كەرتی تایبەت، سلێمانی لە ژمارەی پرۆژەكانی وەبەرهێناندا پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوە.

دەشڵێت، “ئەم هەوڵانە هەوڵێكی بەرنامە بۆ دانراوی شیاوانەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری و سەرمایەگوزاری و بوژاندنەوەی بازاڕو نەچوونە دەرەوەی دراوی قورس و بەكارهێنانی كەرەستەی خۆماڵی و دروستكردنی هەزاران دەرفەتی كار”.

بە وتەی پارێزگاری سلێمانی، لە ساڵی رابردودا بڕی ملیارێك و 47 ملیۆن دۆلار لەڕێی سی و چوار پڕۆژەوە لەسنوری سلێمانی خراوەتەگەڕ، بەمەش بۆ یەكەمجارە سلێمانی‌ لە 30 ساڵی رابردوودا دەگاتە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا