وەزارەتی دارایی بودجە بۆ پڕۆژە وەستاوەكانی سلێمانی دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەبڕی به‌خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەردرابوو بۆ پڕۆژەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی 22 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی 4 پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەنگاوە هەنگاوێکی گرنگ‌و شایستەیە بەئاراستەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان‌و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان‌و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان‌و دروستکردنی دەرفەتی کارو بوژانەوە لەهەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا