پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، پەیامێکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی.
عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، ڕایگەیاند، نیگەرانین دەربارەی هەندێک جموجۆڵی سەربازی، کە پارێزگای سلێمانی دەکاتە ئامانج و ژیانی هاوڵاتیان و ئاسایشیان دەخاتە بەردەم هەڕەشەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، دەربارەی ڕووداوەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە و وردەکارییەکان دەربارەی ڕووداوەکە بەپەلە تەواوبکەن.
لەکاتێکدا، دوێنی ئێوارەوە لەنزیک سیاجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیەک ڕوودا، کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.