پێنج وەزیر بانگهێشی پەرلەمان دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ڕوونكردنەوە و چارەسەری پێویست لەبارەی دیاردەی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان لەهەرێم، پەرلەمانی كوردستان بەمزوانە بانگهێشتی پێنج وەزیر دەكات.

دوێنێ هەرسێ لیژنەی ژنان و لیژنەی مافی مافی مرۆڤ و لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان، سەبارەت بە زۆربوونی دیاردەی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان، كۆبوونەوە و بڕیاریاندا پێنج وەزیری پەیوەندیدار بانگهێشتی پەرلەمان بكەن، چونكە بەپێی ئامارەكان تەنها لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هێندەی ساڵی رابردوو حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان هەبووە.

گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە هەریەك لەوەزیرەكانی ناوخۆ، ڕۆشنبیری، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری تەندروستی و پەروەردە بانگهێشتی پەرلەمان بكەن.

وتیشی “ئامانجی بانگهێشتكردنی ئەو وەزیرانە بۆ رونكردنەوەیە لەبارەی پێدانی مۆڵەتی چەك و كڕین و فرۆشتنی چەك لەبازاڕەكاندا، خراپی ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕووماڵی كوشتنەكاندا ڕۆڵی پەروەردە و كێشەی شەڵتەرەكانی ژنان و بارودۆخی تەندروستیی زیندانییان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا