ئیلهام ئەحمەد: هەڕەشەكانی توركیا دەرفەت بۆ زیندوكردنەوەی‌ داعش دەخوڵقێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی جێبەجێكردنی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، هەڕەشەكانی توركیا ئاسایش و سەقامگیری سورییەكان لە ناو دەبات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان لە شاری رەقە كۆبونەوەیەكی رێكخست بە مەبەستی تاوتوێی هەڕەشەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان.

لەو كۆبونەوەیەدا ژنە سیاسی و رۆشنبیرانی شاری رەقەو شارەكانی تر ئامادەی بون.

لە پەراوێزی كۆبونەوەكەدا ئیلهام ئەحمەد وتی، پاراستنی ئاسایشی توركیا لەسەر خاكی سوریادا نییە، بەڵكو لەسەر خاكی توركیا خۆیەتی و ئەو وڵاتە دەستدرێژی كردوەتە سەر سوریاو خاكەكەی داگیركردوە.

باسی لەوەشكرد، ئەو 30 كلم كە توركیا باسی دەكات، چەندەها بەندیخانەو كەمپی تێدایە، كە چەكدارانی داعش تێیدا بەندن و ژن و منداڵەكانیان تێیدا نیشتەجێن، بۆیە هەر كێشەیەك دروست ببێت، ئەو كەمپ و بەندیخانانە دەبنە هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

سەرۆكی جێبەجێكردنی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی، وتیشی، بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی بە دوای شەڕەوە نین و بەدوای سەقامگیری ئەو ناوچانەو “هەر جۆرە كاركردنێكەوەن كە شەڕ دوربخاتەوە.”

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەشی خستەڕو، كە هەڕەشەكانی توركیا دەرفەت بۆ زیندوكردنەوەی‌ داعش دەخوڵقێنێت، هەرچی لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیشە چالاكییە دیبلۆماسییەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی‌ ئەو هەڕەشانەو پیشاندانی روی راستەقینەی‌ پلانەكانی‌ توركیا لە سوریاو ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا