ئەمساڵ هیچ مەراسیمێك بۆ یادی ئەنفال بەڕێوە ناچێت

پۆڵەتیك پرێس-نیگار عومەر

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بڕیاریدا لەمساڵدا هیچ مەراسیمێكی تایبەت بۆ یادی ئەنفال لەگەرمیان بەرێوە نەچێت.

جەبار عومەر بەڕێوبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، لە ئەمساڵدا بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە بڕیاردراوە هیچ رێو رەسمێك بۆ یادی ئەنفال لەگەرمیان نەكرێتەوە، تەنها تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری ئەنفالكراون دادەنرێت.

لەسەر هێنانەوەی روفاتی ئەنفال كراوان بۆ شوێنی خۆیان ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا ئەوان سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان وەردەگرن بۆ ئەوەی فەحسی dnaیان بۆ بكەن بۆ ناسینەوەی ئەو ڕوفاتانەی كە لەماوەكانی ڕابردودا دۆزراونەتەوە لەنێو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا، دواتر دەهێنرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا