پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ‌دا ده‌یه‌وێت سزای توند به‌سه‌ر ڕێكخراوی به‌در بسه‌پێنێت، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاساكه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕێكخراوی به‌در تۆمه‌تباركراوه به پاڵپشتیكردن به شۆڕشه‌كه‌ی خومه‌ینی، هاوكات باس له‌وه‌كراوه، به‌در ده‌یه‌وێت ئه‌و شۆڕشه بگوازێته‌وه بۆ عێراق.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كاتی هێرشی میلیشیا شیعه‌كان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌ساڵی 2019، هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له‌پاڵ میلیشیا شیعه‌كان بیندرا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا داوای سزادانی زۆر توندی به‌در كراوه و تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی مێژوویه‌كی هه‌یه له‌به‌ئامانجگرتنی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و له‌سێداره‌دانی ده‌ستگیركراوه سوننه‌كان.