فراکسیۆنی کۆمەڵ: دەسەڵات خەریکی هەڵوەشاندنی خێزان و ڕووخاندنی کۆمەڵگەیە

پۆڵەتیك پرێس

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت “بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هاتووە، چەند ڕۆژێکە شارەکانی هەرێمی کوردستان نوقمی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێنە، لە کوشتن و خۆکوشتنەوە بیگرە تا سوکایەتی بە قورئان و شکاندنی سنورەکانی ئادابی گشتیی کۆمەڵگ، بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە، ئەمە حاڵەتێکی گشتییە بۆ هەموو وڵات و میللەتێک.

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی باس لەوەدەكات، دوو شت دەبنە هۆی ئەوەی دەسەڵات سڵ لە ئەنجامدانی تاوان بکاتەوە و بەسۆز و بەزەیی بێت بەرامبەر خەڵکی خۆی ئەویش (دین و ویژدان)ـە، ئەو هەموو تاوانی کوشتن و خۆکوشتنەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکران و ئەو بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنەی دەسەڵاتیش لەبەرامبەریدا پێمان دەڵێت “ئێمە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی ئینسانییەتی نەماوە و خۆی و حاشیەکەی سەلامەت بن، کۆمەڵگە ئاو بیبا و ئاگر بیسوتێنێت هیچ خەمی نیە و ڕەنگە بە بەرژەوەندی خۆشی بزانێت” .

لەبارەی دڕاندنی قورئان لە هەولێر لە زانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دڕاندنی قورئان لە هەولێر کە ئەوپەڕی دەستدرێژی و سوکایەتییە بۆسەر پیرۆزترینی پیرۆزییەکانی میللەتی مسوڵمانی ئێمە لە هەولێر و، خۆڕوتکردنەوە و سەماکردنی دوو موراهیقی پەروەردەنەکراو لەبەرچاوی خەڵک و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە قەرەباڵغترینی شوێنی شار، ئاماژەیە بۆئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ بێویژدانییەکەی، بە پلان و پیلان لە هەوڵی بریندارکردنی شعوری مسوڵمانان و شکاندنی ئەو سنورانەیە کە خوای گەورە قەدەغەی کردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا