عەلی باپیر: پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە چۆنیەتی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پێكهاتەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت و یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە، بەجۆرێك نوێنەرانی پێكهاتەكان بتوانن گوزارشت لە ویست و ئیرادەو خواستی دەنگدەرانی ڕاستەقینەی خۆیان بكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند عەلی باپیر لە مەكتەبی تایبەتی كۆمەڵ لە ‌شاری هەولێر پێشوازیی لە هاكان كاراجای كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد و لە ‌دیدارەكەدا وتی كۆمەڵ بۆچوونی وایە كە پێویستە لایەنەكان بگەنە سازان و ڕێكبكەون لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و دواتر ڕێككەوتن بكرێت لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عێراق.

عەلی باپیر وتیشی: كۆمەڵ لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و ئازادو دادپەروەرانەدایە، كۆمەڵ بە پێویستی دەزانێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە، ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن و چۆنیەتی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پێكهاتەكان گۆڕانكاریی تێدابكرێت بەجۆرێك كە پەرلەمانتارانی پێكهاتەكان تەعبیر لە ویست و ئیرادەو خواستی دەنگدەرانی ڕاستەقینەی خۆیان بكەن.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتی توركیا پشتیوانی سەقامگیریی و ئارامیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و دەبێت هەموو چین و توێژەكان ماف و ئازادییەكانیان تێدا دەستەبەربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا