یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی سوتانی مزگەوتەكەی هەولێر گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی 10 ی ئەم مانگە، ئاگر لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی لە هەولێر كەوتەوە، بەهۆیەوە بەشێكی مزگەوتەكە بە تەواوەتی سوتا و چوار كەسیش برینداربوون، پێشتر دوو كەس بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لە دەستدا، ئەمڕۆ سێیەم كەس گیانی لەدەستدا.

لە كاتی رووداوەكەدا، چوار كەس برینداربوون، بەڵام لە ئێستادا تەنیا كەسێكیان لە ژیاندا ماوە و ئەوانی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە حاجی علی بارۆ گەردی خاوەنی ئەو مزگەوتەی كە ئاگری گرت و بریندارببوو، گیانی لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا