وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی پارێزگای هەولێردا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستدا دەكات، لەوانە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە، بەپێی گۆڕانكارییەكە، عەمید شوان عارەب، لە جێگەی عەمید دلێر نەجاڕ دەبێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە رۆژی 16-4-2023 بڵاوكراوەتەوە، لیوای پۆلیس، هێرش ئەحمەد لە پایەی بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان گواستراوەتەوە بۆسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس بەشی ئەفسەرانی ژێر فەرمان.

هاوكات عەمید دیدار عومەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆوە گواستراوەتەوە بۆسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەتی پێ بەخشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا