پۆڵه‌تیك پرێس:
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌رله‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندبكرێت، بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان دزه‌یپێكرا.
به‌گوێره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆه‌ژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێشتا په‌سه‌ندی نه‌كردوه و شایه‌نی ده‌ستكاریكردنه، بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه:
ماددەی 11 له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت:
مادده‌ی 11 بڕگه‌ی یه‌كه‌م: شایستەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2004 بۆ 2020 یەکلایی دەکرێنەوە، ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، هه‌ڵده‌ستن به وردبینی كردن، پاشان شایستەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی رابردوو هەژمار دەکەن، ژمێرەی کۆتایی دەردەکەوێت کە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی پەسند دەکرێت.
به‌شی دووه‌می مادده‌كه ده‌ڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و فرۆشتنی لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)وه، هاوكات پێویستە داهاتی نەوتی و نانەوتی تەنیا رادەستی گەنجینەی گشتی دەوڵەت بکرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، “ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت به‌وه‌ی داهات رادەستی گەنجینەی فیدراڵی بكات، ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق حوکمی ماددەی (27- پێنجەم) جێبەجێ دەکات لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی (2019) پشکی دیاریکراوی لێدەبڕێت بەپێی بەندەکانی یەکەم و دووەم “ئەلف” لەو مادەیە و دواتر حیسابەکە یەکلایی دەکەنەوە.
یه‌كێكی دیكه له بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌وه‌هاتووه، “پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە پێدانی خەرجی گواستنەوەی نزیکەی 350 هەزار بەرمیل رۆژانە لە نەوتی هەناردەکراو لە رێگەی بۆری نەوت، 250 هەزار بەرمیل نەوت لە نەوتی هەرێم و 100 هەزار بەرمیل لە چوارچێوەی پشکی بودجەی هەرێم، به‌ڵام بە حیسابکردنی پێویستی خزمەتگوزاریی ساڵی 2020 دوای ئەوەی وردبینی دەکرێت لە تێچووی ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ”.
به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو باس له‌و قه‌رزه ده‌كات كه عێراق له‌بانكه جیاوازه‌كان ده‌یكات كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی 435 ملیۆن دۆلار، پشكی هه‌رێم له‌و قه‌رزه 26 ملیۆن دۆلاره بۆ هه‌ردوو بواری كاره‌با و ئاو.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی 414 ملیۆن دۆلار، پشكی هه‌رێم له‌قه‌رزی ئه‌و بانكه دوو ملیۆن دۆلاره.