پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی حیساباتی عێراق و هەرێمی كوردستان یەكدەخرێن مانگانە 200 ملیار دەنێرین.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی یەدەگی بانكی ناوەندی دەڵێت: بانكی ناوەندی 51 ملیار دۆلار یەدەگی هەبوو، ئێستا گەیشتووەتە 61 ملیار دۆلار.
سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای ئەنجامدانی چاكسازیی كرد و وتی: دەبێت چاكسازیی ئابووری بكەین، چونكە ئێستا پارەی نەوتیش بەشی مووچە ناكات، هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، 18 دۆسیەی گەندەڵیمان لایە، ئەگەر وردەكارییەكەی بزانن، جەڵتە لێتان دەدات.
لەبارەی هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی عێراق، سەرۆكوەزیران ئەوەی خستەڕوو، كەمیی بەشداریی خەڵك لە هەڵبژاردن هەمان دۆخی ساڵی 2018 دروست دەكاتەوە.