پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت بڕیاریداوه پێنج ملیۆن دینار بداته كه‌سوكاری ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی كه به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، پزیشكێكیش ئه‌و بڕیاره به “سوكایه‌تی” ناوده‌بات.
د. گۆران عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕ له سیستمی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێك له پزیشكه چالاكاكان له‌بواری پێدانی ڕێنمایی زانستی له‌باره‌ی كۆرۆنا به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ئه‌و بڕیاره سوكایه‌تییه به ته‌ندروستكاران، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی شكستیهێناوه له ئیداره‌دانی كه‌یسی كۆرۆنا له هه‌رێم، ئێستاش به‌وشێوه‌یه سوكایه‌تی به‌ته‌ندروستكاران ده‌كات”.
د. گۆران عه‌بدوڵڵا داواشده‌كات “وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستبه‌جێ ده‌تسله‌كاركێشانه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شبكات”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی پاراستنی تەندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “ئه‌و لێدوانەی وەزیری تەندروستی بۆ ئێمەومانان لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی مایەی شۆك و نیگەرانیەکی گەورەیە، سەرباری ئەم هەمو کەمتەرخەمی و شکستانە، وەزیری تەندروستی هێشتا ڕوو و ئازایەتی ئەوەی تێدایە کە لێدوانی پڕ لە سوکایەتی لەبارەی تەندروستکارانەوە بدات”.