پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا بڕیاریدا 150 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات بۆ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند، “له‌نێوان 100 بۆ 150 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆپاراستنی ئه‌منیه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، دوای ڕاهێنان به پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی پێشكه‌شی به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم ده‌كات.
تا ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌داوه.