پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی داوا لە چین دەكات ھاوکارییان بكەن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تیدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، هیوای خواستووە لە داھاتوودا ئاستی ھاوکارییەکانی چین بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنازیاتر ببن لەبەر ئەوەی کۆرۆنا لەو وڵاتەوە بڵاوبووەوتەوە.
راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکەکانیان تووشی چەند گرفتێک بووە بە تایبەت لە زانیارییە سەرەتاییەکان لە بارەی سەرهەڵدانی چایرۆسەكە لەبنەڕەتداو لەو ڕووەشەوە داوای لە دەسەڵاتدارانی چین چینكردووە ڕوون و ڕاشکاوتر بن لەگەڵ تیمەکانی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە دەزگا ھەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی کرد لێکۆڵینەوەکانیان زیاتر چڕبكەنەوە بۆ دۆزینەوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا لەوە دڵنیا ببنەوە سەرەتا ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یان لە تاقیگەكاندا دروستكراوە.