بڕیارێكی نوێی وەزارەتی كشتوكاڵ له‌باره‌ی به‌رهه‌می مریشكی ناوخۆ

پۆڵەتیك پرێس
بە مەبەستی جیاكردنەوەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی لە بەرهەمی هاوردە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم باركۆد و ستیكەر دەدات لە بەرهەمی ناوخۆیی مریشك.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”بە مەبەستی جیاكردنەوەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی لە مریشكی هاوردە، وەزارەتی كشتوكاڵ باركۆد و لۆگۆ لەسەر بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی دادەنێت، بۆ ئەم مەبەستە لە رێی تەندەرینەوە كۆمپانیایەك هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو كارە”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی:”بەم كارە دەتوانین رێگریی بكەین لەوەی بەرهەمی مریشكی هاوردە بە شێوەی بەرهەمی ناوخۆیی بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت و بەرهەمی ناوخۆ بشێوێنرێت، لەسەر ئاستی جیهانیش هەنگاوێكی گرنگە كە ئێمەش بتوانین وەكو وڵاتان باركۆد لەسەر بەرهەمەكانمان دابنێن”.

باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەو باركۆدەوە جگە لەوەی هاووڵاتیان دڵنیا دەبنەوە لەوەی بەرهەمی مریشكەكە ناوخۆییە، باركۆدەكە بەشێوەی وا دروستدەكرێت ساختەكاری تێدانەكرێت و شوێنی سەربڕینخانە و بەرواری سەربڕین، هه‌روه‌ها كۆمەڵێك زانیاری دیكەش لەخۆ دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا