پەرلەمانتارێكی پارتی: كەیسی پەنابەران لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، دەمانەوێت كاری جدی لەسەر كەیسی پەنابەران بكەین بە مەبەستی چارەسەركردنی موعاناتەكانیان هەرچەندە ئەم كەیسە رەهەندی سیاسی وەرگرتووە و لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە كراوە، باسلەوەش دەكات بڕیارمانداوە لە موعاناتی كۆچبەران بگەین و سەردانیان دەكەین.

رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی پەرلەمانی كوردستان سەردانی پۆڵەندا دەكات، دواكەوتنی سەردانەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەندێك وردەكاری پرۆتۆكۆلی هەبوو وە حكومەتی پۆڵەندا پرسیاری لەبارەی ئامانجی سەردانەكە و ئەو شوێنانەی شاندەكە سەردانیان دەكات كردبوو، لە رێی كونسوڵی پۆڵەنداوە وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دایەوە.

رێبوار بابكەیی وتی: هەڵمەتێك لەسەر لیژنەیەكی ئێمەهەیە بۆئەوەی نەتوانین بە ئەركی خۆمان هەستین و كێشەی كۆچبەران نەگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار، ئەوانەی ئەو هەڵمەتەیان دروستكردووە نە خۆیان كارێك دەكەن و نە رێگەش دەدەن خەڵكی تر كاری لەسەربكات، ئێمە بڕیارمان داوە لە كێشەی كۆچبەران بگەین و سەردانیان بكەین.

وتیشی: ناڵێم ئێمە كێشەی كۆچبەران چارەسەردەكەین لەبەر ئەوەی كێشەكەیان كێشەیەكی جدیە و رەهەندی سیاسی وەرگرتووە و لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە كراوە، بەڵام هەوڵدەدەین لانی كەم كێشەكانیان بگەیەنین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی ئەوروپا و لیتوانیا و پۆڵەندا قسە دەكەین، ئەوانەی بیانەوێ‌ بگەڕێنەوە دەیانهێنینەوە.

باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوو دەیان كۆچبەر پەیوەندییان پێوەكردووین و داوایانكردووە بیانهێنینەوە، هەربۆیە بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە رێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە نزیكەی 150 كۆچبەری هەرێمی كوردستان بگەڕێنینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا