شەپۆلێكی بەفرو باران روو لەناوچەكانی هەرێم دەكات

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەڕێوبەری فەرمانگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت:”ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی پێنجشەممەش شەپۆلێكی باران و بەفربارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك وتی:”بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت”.

بەڕێوبەری فەرمانگەی كەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد:”سبەی پێنجشەممە بە هۆی كاریگەری تێكەڵاوبونی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە، شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە زۆرێك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە هاوكات پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات و ئەگەری بەفربارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا”.

وتیشی:”كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و وە كەش و هەوا بۆ ڕۆژانی دواتریش بە ناجێگیری دەمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا