پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەها و رەسمی گومرگی لەسەر 171 كاڵای جۆراوجۆر كەمكردەوە، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: چوارشەممە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی نووسراوی ژمارە 7275 و بە واژۆی یاسین واحید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشیی دیوان، نووسراوێك ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان كراوە و تێدا هاتووە، وەزیری دارایی و ئابووری رەزامەندی داوە لەسەر كەمكردنەوەی بەها و گومرگی هەندێك كەلوپەلی دیاریكراو.
رۆژی دووشەممە، 25-7-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هەرزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵەی بازرگانی بڕیاردرا بە چاوخشاندنەوە و كەمكردنەوەی رەسمی گومرگی بۆ بابەتەكانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی بەكاربردنی رۆژانە كە 171 كاڵای جۆراوجۆرن.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەچێتە بواری جێبەجێكردن و ئەو 171 كاڵا جۆراوجۆرە رەسمی گومرگییان لەسەر كەمدەكرێتەوە.
وتیشی: ئەو كاڵایانە ئەوانەن كە هاووڵاتیان رۆژانە بەكاریدەهێنن.