پۆڵه‌تیك پرێس:
دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا بن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردسان له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا داوایان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێن “دەچینە دادگا ھەموو شت دەسەلمێنین، كه له‌ماوه‌ی 18 مانگی ڕابردوودا 750 ملیۆن دۆلار له‌كاری قاچاخچێتی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌ستهاتووه”.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندایه و پێویستی به‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه.