پرۆژەی بە هەرێمكردنی كەركوك سەركەوتوونابێت

پۆڵەتیك پرێس:

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: پڕۆژەی بە هەرێمكردنی كەركوك سەرناگرێت چونكە كەركوك شارێكی كوردستانیە و قوربانی زۆریشی بۆدراوە.

عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە هیچ شێوەیەك نابێت رێگە بدرێت كەركوك لەچوار چێوەی هەرێمێكدا جیا بكرێتەوە لەبەر ئەوەی كورد نەك لەم سەردەمە لاوازەی ئێستا هەیەتی لە كەركوك، لەكاتی هەبوونی دەسەڵاتیشیدا لەو پارێزگایە بەهەرێمكردنی كەركوكی رەتكردۆتەوە.

وتیشی: تا ئێستا بە فەرمی و نا فەرمی لەلایەن ئامادەكارانی پرۆژەی بە هەرێمكردنی كەركوك ئاگادار نەكراوین و پەرلەمانیش هیچ هەڵوێستێكی دەرنەبڕیوە.
رۆژی پێنج شەممە 24ی 12ی 2020، لەلایەن ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی و كەسایەتی رۆشنبیریی كەركوكەوە، پرۆژەی بە هەرێمكردنی كەركوك راگەیەنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا