یەكێتی كەركوك جێناهێڵێت

پۆلەتیك پرێس:

یەكێـتی نیشتمانی كوردستان جەختدەكاتەوە كە نابێت كەركوك چۆڵ بكرێت و پێویست دەكات كە خەڵكەكەی بە تەنها بەجێ نەهێڵرێت.

محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی: ناكرێت بڵێین كەركوك داگیركراوە و موسڵ رزگاركراوە، بەو پاساوە شارەكە چۆڵبكەین.

عوسمان وتی: ناكرێت ئێمە كەركوك چۆڵ بكەین و میللەتەكە بەجێبهێڵین، هەر حزبێك نایەتەوە كەركوك ئەوەی پەیوەندی بەخۆیەوەتی، بەڵام ئێمە چەند رۆژی داهاتوو بۆ خزمەتی شارەكە و هاوكاری لەگەڵ سەرجەم حزبەكان بە عەرەب و توركمانەكانیشەوە كۆدەبینەوە.

ناوبراو داواشی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.

لەبارەی بوونی پێشمەرگەوە، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوك وتی: هێزی پێشمەرگە بەشێكە لە سیستمی بەرگریی عیراق، لە هەر شوێنێك پێویست بێت، ئامادە دەبێت، بەپێی هەماهەنگی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری، ئەو بابەتە بۆ لایەنی سەربازی بەجێدەهێڵین لە نێوان هەرێم و بەغدا.

لە دوای گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ شاری كەركوك لە دوای ریفراندۆمەكەی 2017 پارتی دیموكراتی كوردستان كەركوكی چۆڵكردووە بە پاساوی ئەوەی شارەكە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە داگیركراوە.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دواین هەڵبژاردندا لە كەركوك توانی شەش كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت و جەماوەرەكەی خۆی پاراست لە دوای هاتنەوەی سوپای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا