كۆبونەوەكەی پەرلەمان بەبێ هیچ بڕیارێك كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای نزیكەی 18 كاتژمێر لە بەردەوامیدان بە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان، هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە نەخرایە دەنگدانەوە و كۆبونەوەكەش بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.

کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی باڵای حکومەت کۆتایی هات، هەرچەندە بەشێک لە پەرلەمانتاران لەدانیشنەکەدا داوایانکرد پرسی هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و پرسەکە نەخرایە دەنگدانەوە.

لەكۆبونەوەكەدا بەدەنگی 69 پەرلەمانتار بڕیاردرا هه‌رسێ لیژنه‌ی دارایی و یاسایی و وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان رابسپێردرێن بۆ ئاماده‌كردنی پوخته‌ی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی وه‌ك نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەدانیشتنەكەی دوێنێ دووشەممە 28ی حوزەیران میوانداری هەریەك لەوەزیرەكانی دارایی، پلاندانان، سامانه‌ سروشتیه‌كان، سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كرا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی گرنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا