پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كێشە ژینگەیەكانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی چەند رووداوێكی ئاگر كەوتنەوەوە لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشە ژینگەییەكانی هەرێم پێكبهێنێت و سەردانی شارەكان بكات.

شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەیەكە هاوڵاتیان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێم دواكاری ئەوە لەپەرلەمان دەكەن، سوتاندنی سەوزایی لە ناوچەكانیان هەراسانی كردوون و لایەنە بەرپرسەكانیش وەك پێویست بەدەم داواكاریەكانیانەوە ناچن.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ كێشە ژینگەییەكانی هەرێم دەكەن و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەرئەنجامی بەدواداچونەكانیان بۆ رایگشتی دەخەنەڕوو.

باسی لەوەشكرد، جگە لە سوتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی، بەدواداچوون بۆ سوتانەكانی ناوچەكانی هەولێرو دهۆكیش دەكەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەچەند رۆژی رابردودا سوتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی بابەتی گەرمی نێو میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوون بەجۆرێك چەندین لێكدانەوە بۆ روودانی ئاگركەوتنەوەكە كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا