پەرلەمان لەسەر گرفتی نەوتی حەسیرە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە گرفت لە گواستنەوەی نەوتی حەسیرە‌ لە سنوری گەرمیان دروستبووە ئەوەش زیانێكی زۆری بە داهات و هەناردەی نەوتی كوردستان گەیاندووە.

گوڵیزار رەشید جێگری سەروكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەپەرمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا راگەیاند، ماوەی حەوت ساڵە تەندەر دراوەتە كۆمپانیایەكی گواستنەوەی نەوت، بەڵام ئێستا تەندەرەكە بۆ كۆمپانیایەكی دیكە دەرچووە، بەڵام گرفت لە رادەستكردنی هەیە ئەوەش زیانێكی زۆری بە هەناردەی نەوتی كوردستان گەیاندووە.

دەشڵێت، “ئەوەی گرنگە دەبێت گواستنەوەی نەوتی حەسیرە لەگەرمیان لە بەهۆی تەندەر و لەرێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بێت، ئێستا بەهۆی گرفتی گواستنەوەی نەوتی حەسیرەوە زیانێكی زۆر بە داهاتی كوردستان كەوتووە، بەجۆرێك رۆژانە هەناردەكردنی زیاتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت راگیراوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، وەك لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵ دەبن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تا بگەنە چارەسەری كۆتایی لەبەرئەوەی خەڵكی كوردستان لەو گرفتە زەرەرمەند دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا