سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان داوایە لە لایەنە سیاسییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 13_3_2023 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەمواركردنەوەی یاساكانی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەماوەی ئەمساڵدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پابەندە بەجێبەجێكردنی یاسای بەردەوامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (12)ی ساڵی 2022 و زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاریكراودا.

لە راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پابەندە بەجێبەجێكردنی یاسای بەردەوامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە 12 ی ساڵی 2022 و زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاریكراودا.

ئەوەشهاتووە، بۆ ئەم مەبەستەش وێڕای پشتیوانیی تەواو لە ڕەوتی گفتوگۆكانی فراكسیۆن و لایەنە سیاسییەكان، پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی ڕێوشوێنە و تەكنیكییەكانی ئامادەكردنی پڕۆژەی هاوبەش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكەین، ڕایدەگەیێنین كە لە ئاستی زەمینەسازیی یاسایی، سەرجەم ئەو پێشنیازەیاسایانەی كە پێشتر لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە پێشكەش كرابوون ئاراستەی لێژنەی یاسایی پەرلەمان كراوە، بۆ دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییە یاساییەكان و دروستكردنی سازانی نیشتمانی لەنێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان. لەو ڕوانگەیەوە پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 15ی3ی 2023 كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بۆ پێكهێنانی لێژنەی تایبەت بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن ئەنجام دەدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە داوا لە هەموو لایەن و فراكسیۆنەكان دەكەین، دەستوبرد بكەن لە گەیشتن بە لێتێگەیشتنی هاوبەش لەپێناوی خێراتركردنی پرۆسەی ئامادەكاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا