مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ هه‌رێم هه‌یه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت:”داوامان كردووە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان سزای لە سێدارەدان كاتێك جێبەجێ ناكرێت پێویستە لە یاساكەش نەمێنێت”.

گوڵستان محەمەد، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”یاسای لە سێدەرادان جێ بە جێناكرێت، ئەوانەی كە جێبەجێ كراون رەنگە حاڵەتی زۆر ناوازە بن، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت بۆ تەواوی رێكخراوە جیهانییەكان ئەو دووپات بكاتەوە كە لە هەرێمی كوردستان، ئەو سزایە جێبەجێناكرێت”.

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ راشیگەیاند:”ئێمە وەك لیژنەی مافی مرۆڤ داوامانكردووە، لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كە ئەو سزایە لە یاساكەدا نەمێنێ، تەنانەت كەسێك ئەگەر تاوانێكی زۆر گەورەش بكات سزاكەی تەنها زیندانی هەتا هەتایی بێت،نەك لە سێدارەدان، لەبەرئەوەی نیەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی مافی مرۆڤە، كەواتە بە ئەو سزایە لە یاساكەش نە مێنێت لە كوردستان.

خانەوادەی ئەو دوو كەسەی بەهۆی رووداوەكەی هۆقەبازەوە دەستگیركران و سزای له‌سێداره‌دانیا به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم دەكەن و داوا دەكەن كوڕەكانیان لە سێدارە نەدرێن، بۆیه‌ هۆشداریده‌درێت له‌وه‌ی به‌فشاری توركیا ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌سێداره‌ بدرێن.

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت:”من ناتوانم وەكالەتی حكومەت بكەم كە بڵێم حكومەت بە فشاری توركیا ئەو سزایە جێبە جێدەكات بۆیە پێویستە حكومەت خۆیی وەڵامی ئەو پرسە بداتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا