یەكێتی لەڕێگەی پەرلەمانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو وكارەبا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەی ئاو و كارەبا كار  بۆ رێكخستنی كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان دەكات.

زكری زێباری بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی كێشەی ئاو و كارەبا بۆتە كێشەی هەموو خەڵك و هاوڵاتیانی توشی زەحمەتیەكی زۆر كردووە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەنزیك ترین ماوەدا  كۆدەبنەوە بۆ دۆزینەوەی میكانزمێكی چارەسەركردنی ئەو كیشەیە.

وتیشی، لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناوپەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان لەهەوڵی ئەوەداین پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام بدات لەسەر چارەسەری كێشەی ئاو و كارەبا بەو ئامانجەی بتوانن  فشار لەسەر حكومەتی هەرێم دروست بكەن تا بەهەرجۆرێك بێت كۆتایی بەو گرفتە بهێنرێت.

باسی لەوەشكرد، بەوپێیەی كێشەكەتایبەتە بەهاوڵاتیان و پەرلەمانیش نوێنەری خەڵكە بەشێكی زۆری ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ ئەوەن میكانیزێك بۆچارەسەركردنی كێشەی نەبوونی كارەباو ئاو تەواوی خزمەتكوزارییەكان بدۆزرێتەوە.

بەوتەی بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر بەرنامە و میكانیزمێكی گونجاو هەبێت و حكومەت كاری لەسەر بكات،  دەتوانێت لە رێگای دابینكردنی بودجەیەكی گونجاو گرفتە چارەسەر بكات بەبێ ئەوەی پێویستی بەهاوكاری هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوام  دەبێت لە گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاوبۆ تەواوی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەژیانی هاوڵاتیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا