هەردوو پەرلەمانی عێراق و كوردستان دەچنە شوێنی پێشمەرگە شەهیدەكان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 8ی حوزەیران لیژنەیەک لەلایەنە پەیوەندیدراەكان و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەكی مەیدانی لەسەر دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا و هێرشەكەی رۆژی 5ی حوزەیران بۆ سەرهێزەكانی پێشمەرگە لە چیای مەتینا سەردانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم بکەن.

ڕزگار حمد محمود، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو لیژنەیەی سەردانی شوێنی شەهیدبوونی پێشمەرگەكان دەكەن لە چیای مەتینا لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئاستی فراكسیۆنەكان و حەوت ئەندامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێكهاتوون و ئامانجیشیان لەو سەردانە لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری راستی رووداوەكان و شەهید بوونی پێشمەرگەكان و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێم و تێكدانی ژینگەی هەرێم لەلایەن توركیاوە.

وتیشی، لیژنەكە لەسەر كۆی بابەتەكان بەدواداچون دەكات و ڕاپۆرتێكی هاوبەش ئامادە دەكەن و ئاراستەی هەردوو پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی پەرلەمانی كوردستانی دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم وبەغداش دەیانەوێت بەشێوەیەكی دروست هۆكاری دروست بوونی گرژییەكانی چیای مەتیناو شەهید بوونی پێشمەرگەكان بزانن.

رۆژی 5ی حوزەیرانی 2021 لە چیای مەتینا ـ سنوری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگەكرانە ئامانج و لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا