پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بمكەن بە بەرپرس ئەگەر كێشەی موچەم چارە نەكرد لە سێدارەم بدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاسین خزر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت ، بمكەن بە بەرپرس ئەگەر لەماوەی دو مانگدا كێشەی موچەم چارەسەر نەكرد، لە سێدارەم بدەن.

لە میانەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، یاسین خزر پەرلەمانتاری گۆڕان داوای لە وەزیری دارایی كرد، رونكردنەوە لەسەر بڕی داهات و چۆنیەتی و شێوازی خەرجكردنەكەی بدات، هەروەها داواشی لە وەزیری نەوت كرد، رونكردنەوە بدات لەسەر داهاتی فرۆشتنی نەوت و شێوازی چۆنیەتی فرۆشتنەكەی و بەكێ دەفرۆشرێت و چۆن رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتی : من بكەن بە بەرپرسی حكومەت، ئەگەر لەماوەی دوو مانگدا كێشەی موچەم چارەسەر نەكرد لە سێدارەم بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێكی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان تەرخانكرا بۆ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە و هۆكارەكانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاكسازی و یاسای بودجەی عێراق و كەموكوڕیی خاڵە سنوورییەكان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند جارێك گرژی لە نێوان پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دروستبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا