پەرلەمانتارانی كوردستان: هەڵەبجە بكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان یاداشتێكیان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و داوایانكردووە هەڵەبجە بكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتەكەیاندا ئەوەیان خستووەتە ڕوو كە هەڵەبجە لە 31ی كانوونی یەكەمی 2013 بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوەتە پارێزگا و پەرلەمانی كوردستانیش لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە (2)ی رۆژی 5ی شوباتی 2015 هەڵەبجەی وەك پارێزگا ناساندوە و لە 10ی حوزەیرانی 2015 ەوە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێ بە فەرمی ممارسەی كارەكانی دەكات.

لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا ئەو پەرلەمانتارانەی پەرلەمانی كوردستان داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مافی ئەوەی هەبێت بكرێتە یەك بازنەی هەڵبژاردن.

رۆژی شەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقی پەسەند كرد، بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سلێمانی 18 كورسی و 5 بازنە و هەولێر 15 كورسی و 4 بازنە و دهۆك 11 كورسی و 3 بازنەی هەڵبژاردنە، هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ ئەژمارنەكراووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا