برێت مەکگۆرک، پیاوی بڕیارە قورسەکان بۆ لە عێراق بوو؟

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا گەیشتە شاری بەغدا، بەڵام مانا شاراوەکانی پشت ئەو سەردانە چی بوو؟ بۆچی لەهەمان ڕۆژدا شاندێکی  باڵای ئێران گەیشتە بەغدا؟

ئەو ڕۆژەی بەغدا، ئەمریکا و ئێرانی کۆکردەوە

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری کاروبارەکانی کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە عێراق، سەردانەکە لەکاتێکدایە عێراق نزیکە لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هاوکات تا دێت هەڕەشەی میلیشیا شیعەکانی نزیک لە عێراق بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت، کەواتە هاتنی مەکگۆرک لەم کاتەدا چ مانایەکی هەیە؟؟

ڕۆژی پێنج شەممە خەڵکی عێراق بینەری ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو بوون، ئەویش کشانەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بوو لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، کشانەوەی سەدر تا ڕادەیەک شۆکبوو بۆ عێراقییەکان، چونکە پێشتر ناوبراو بانگەشەی ئەوەیدەکرد حکومەتی زۆرینەی سەدرییەکان پێکدەهێنێت، هەربۆیە کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە تا ڕادەیەک واتای دواخستنی هەڵبژاردن دەدات…

پێشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ واتا پێنج شەممە فڕۆکەکەی برێت مەکگۆرک گەیشتە ئاسمانی بەغدا، ئەوەش لەدوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە هەڵوێستەکەی موقتەدا سەدر…

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبارەی کۆبوونەوە مەکگۆرک و بەرپرسانی عێراقی دزەیانپێکراوە، ئەمریکا نیازی خۆی بۆ کشانەوەی سەربازە شەڕکەرەکانی لە عێراق نیشانداوە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە تەنیا ڕاهێنەر و ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان لە عێراق دەمێننەوە..

ئەمریکییەکان بە بەرپرسانی عێراقیان گوتووە، نیگەرانن لە هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیا شیعەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و واشنتۆن خۆی بۆ وەڵامدانەوەیان ئامادەکردووە.

دوو بەرپرسی باڵای عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیکردووە، ئەگەر تەنانەت هێرشی بچوک و سنورداریش بکرێتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوا وەڵامی توندیان بۆ ئەو هێرشانە دەبێت.

هەڕەشەکەی بایدن بە شێوەیەک بووە، تەنانەت ئەگەر هێرشی میلیشیا شیعەکان بکوژیش نەبێت، ئەوا ئەمریکا کاردانەوەی توندی دەبێت.

ئێرانییەکان لەو ڕۆژەی ماکگۆرک چووە بەغدا، لە عێراق چییان دەکرد؟

ڕۆژی پێنچ شەممە ئاسمانی عێراق پێشهاتی نوێی بەخۆیەوە بینی، ئەمریکیەکان لەلایەک و ئێرانییەکان لەلایەکی دیکە، بە ئاسمانی بەغدا دەسوڕانەوە، پاشنیوەڕۆی ئەو ڕۆژە مەحمود عەلەوی، وەزیری هەواڵگریی ئێران گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان و فەرماندەکانی میلیشیا شیعەکانی نزیک لە وڵاتەکەی کۆبووەوە.

سەرەتای دیدارەکانی لە بینای باڵیۆزخانەی ئێران بووە، دواتریش لە شوێنی مانەوە خۆی چەند دیدارێکی گرنگی ئەنجامداوە، کە دیارترینیان کۆبوونەوە بووە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق…

وەزیری هەواڵگریی ئێران بە ڕاشکاویی بە مستەفا کازمی وتووە، “مانەوەی ئەمریکا لە عێراق مەترسییە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران” ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران لەوە زیاتری وتووە و بە بەرپرسە عێراقییەکانی وتووە “کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق داواکاریی عەلی خامنەییە”.

سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بۆ عێراق لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مستەفا کازمی بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت و دوو پرسی گرنگ لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێدەکات، کە ئەوانیش کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و دانانی سنورێکە بۆ هەژموونی ئێران لە عێراق…

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بە واتای شکستی عێراق دێت، هەروەها بەمانای پەراوێزکەوتنی عێراق دێت و چیتر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک پێشوو هاوکاریی عێراق ناکەن…

ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا بە فەرمی لە ئەفغانستان کشایەوە و ئێستا ئەو وڵاتە خەریکە بە تەواوی دەکەوێتە دەست بزوتنەوەی تاڵیبان.. تەنانەت تاڵیبان یاسای نوێیان بۆ خەڵکی ئەفغانستان داڕشتووە…

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا