پەرلەمانتارێكی یەكێتی بۆ مەسرور بارزانی: كاتی ئەوەیە كێشەكان چارەسەربكەیت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شیرین یونس پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان نامەیەك ئاراستەی مەسرور بارزانی یەرۆكی حكومەت دەكات و دەڵێت : كاتییە‌تی هە‌ڵوێستت هە‌بێت و بێیتە‌ ناو میللە‌ت و كێشە‌كان چارە‌سە‌ر بكە‌یت.

ئەو پەرلەمانتارە لە نامەكەیدا بۆ سەرۆكی حكومەت دەنووسێت، ماوە‌یە‌كە‌ هە‌ندێك كە‌ناڵ و بە‌تایبە‌ت ئە‌وانە‌ی جە‌نابت تە‌مویلیان دە‌كە‌یت، بۆ نموونە‌؛ كوردستان 24 و باس نیوز و كە‌ناڵی تریش، كە‌وتوونە‌تە‌ وێزە‌ی سلێمانی و هە‌واڵ و زانیاری ناڕاست و نا‌ تە‌ندروست بڵاو دە‌كە‌نە‌وە‌ و بە‌وە‌ تۆمە‌تباری دەكە‌ن كە‌ داهاتی ناوخۆی شارە‌كە‌ كە‌مە‌ و دیار نامێنێت. دە‌ریش كە‌وت وا نییە.

شیرین یونس نوسیویەتی : وە‌كو پە‌رلە‌مانتارێك، لە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان، واز لە‌ ئینتمای حیزبیم بێنە‌ كە‌ بە‌شانازییە‌وە‌ یە‌كێتیم، وە‌كو پە‌رلە‌مانتارێك و نوێنە‌ری خە‌ڵك لە‌ جە‌نابت دە‌پرسم: دڵنیام بە‌رپرسی ئە‌و كە‌ناڵانە‌ ناوێرن دە‌ست بخە‌نە‌ ئاوێكی وە‌هاوە‌ ئە‌گە‌ر بە‌ ئیعازی ئێوە‌ و نوسینگە‌كە‌تان نە‌بێت، بۆ ئە‌هێڵی هە‌واڵی ناڕاست بڵاو بكە‌نە‌وە‌؟ وە‌زعی سیاسیمان زۆر جوانە‌ تاوە‌كو جوانتری بكە‌ن؟

ئەوەشی نوسیوە، بە‌دواداچوونی وردم كرد، هە‌موو ئە‌و چە‌واشە‌كارییانە‌ راست نین و سلێمانی ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ریە‌تی لە ‌دابینكردنی بوودجە‌، وە‌كو خۆی جێبە‌جێی كردووە‌، ئیتر مە‌بە‌ست چییە‌ جە‌نابی سە‌رۆك وە‌زیران؟ تكایە‌ با هە‌ر كە‌ناڵە‌كانی خۆت پێمان بڵێن ئە‌گە‌ر ئێوە‌ سە‌رقاڵن و وە‌ڵاممان بدە‌نە‌وە‌ كە‌ بۆ ئە‌م چە‌واشە‌كارییە‌.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئەوەش دەنووسێت: بە‌ڕێز؛ من دە‌مە‌وێت سە‌رنجت بۆ شتێك رابكێشم و لێت بپرسم، ئایا داهاتی ناوخۆی كوردستان، چە‌ند لە‌سە‌دی داهاتی گشتییە‌؟ ئایا داهاتی نە‌وت زۆرتر نییە‌؟ گرنگتر نییە‌؟ بۆ نایە‌یت روونی بكە‌یتە‌وە‌ بۆ خە‌ڵكی كوردستان كە‌ سیاسە‌تی نە‌وتی هە‌رێم؛ هە‌ڵە‌یە‌، سە‌قە‌تە‌، زە‌رە‌رە‌؟ بە‌پێی بە‌دواداچوونمان، داهاتی فڕۆشی نە‌وتی هە‌رێمی كوردستان لە‌یە‌ك مانگدا؛ نزیكی یە‌ك ملیار دۆلارە‌‌، كوا؟ چی لێهات؟ ئە‌زانم قە‌رزداری كۆمپانیا و بۆری هە‌ناردە‌ی نە‌وتین، بە‌ڵام ناچێت بە‌مێشكی منێكی هاوڵاتی كە‌ نە‌وت بە‌و نرخە‌یە‌ و مووچە‌تان پێنادرێت! كاكی برا، تكایە‌ بە‌سە‌، بە‌سە‌ خە‌ڵكی كوردستان بە‌بە‌ریە‌وە‌ نە‌ماوە‌ واللە‌ من تە‌ریق دە‌بمە‌وە لە‌بری حكومە‌ت‌ كە‌هە‌ندێك شت دە‌بینم و دە‌بیستم..كاتییە‌تی هە‌ڵوێستت هە‌بێت و بێتە‌ ناو میللە‌ت و كێشە‌كان چارە‌سە‌ر بكە‌یت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا