پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا راگیرا و لە دوێنێ-وە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە راوەستاوە، وەك ئەوەی سایتی بلۆمبێرگ ئاماژەی پێداوە.
رۆژنامەی بلۆمبێرگی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، وەك پابەندییەك بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی پاریس، توركیا بە شێوەیەكی كرداری هەناردەی نەوتی هەرێمی لە ڕۆژی هەینیەوە ڕاگرتووە و ئەمڕۆ هیچ بارێكی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە نەكراوە و ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمپانیای بۆتاشی توركی كە بە فەرمی فەرمانگەی كەشتیوانی عێراقی ئاگەدار كردۆتەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: دوای بڕیاری دادگای ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی پاریس، عێراق هەناردەكردنی (450) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی كوردستان و باكوری كەركوكی راگرت.
بەغدا ڕۆژانە 75 هەزار بەرمیل بۆ جەیهان دەنێرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێت.