لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی ناخرێتە بەرنامەی كارەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆى پەرلەمانی كوردستاندا گرژی لەنێوان كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا دروست بوو، پەرلەمانتارەكە كۆبوونەوەكەی جێهێشت.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتی پێویست نادات بە پەرلەمانتاران تا قسەی خۆیانی تێدا بكەن و مایك لە پەرلەمانتار دەكوژێننەوە.

وتیشی: لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی ئەیلولی 2020ی پەڕلەمانی كوردستان، بەگوێڕەی پەیڕەوی ناوخۆ داوای خاڵی پەیڕەویم كرد، بەڵام سەرۆكی پەڕلەمان ڕێگەی نەدا بەتەواوی قسەبكەم و داوایكرد لەدەرەوە قسە بكەم.

گەزنەیی ڕەخنەی لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان گرت و وتی: سەرەڕای بوونی بابەتی زۆر گرنگتر، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان هەندێك بابەت دەخاتە بەرنامەی كارەوە كە كێشە نابێت ئەگەر گفتوگۆكردن لەسەریان دوابكەوێت، ئێستا پرسی مووچە و بژێوی خەڵك لە هەر بابەتێكی تر گرنگترە.

راشیگەیاند، تا ئێستا سێ جار پرسیارمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی كردووە لەسەر دۆخی موچەخۆران و بودجە و دواكەوتنی موچە، بەڵام هەر جارە و بەجۆرێك لە پەڕلەمان وەڵامی ئێمە دراوەتەوە، بۆیە لەسەر ئەوە داوای پرساندنی وەزیری داراییمان كردووە، دوای 10 مانگ تائێستا پەڕلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كار، لەكاتێكدا بەگوێرەی پەیڕەو تەنها 14 ڕۆژ بۆیان هەیە پڕساندن دوابخەن، كەچی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بەبێ هیچ هۆكارێك ماوەیەكی زۆر ئەو بابەتەی دواخستووە.

لەسەر شێوازی مامەڵەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ پەرلەمانتاران كاروان گەزنەیی وتی: بەداخەوە سەرۆكایەتی پەڕلەمان بەشێوەیەكی پۆلیس ئاسا مامەڵە لەگەڵ ئەندامان دەكەن و ڕێگا نادەن خاڵی پەیڕەوی پێویست وەربگیرێت، هاوكات پرسیارمان ئاراستەی وەزیر كردووە، بەڵام وەزیر وتویەتی لە راگەیاندنەوە وەڵامی پەرلەمانتاران دەدەمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا