وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان موچەی زیاتر لە 13 هەزار كەس دەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراونی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، موچەی زیاتر لە 13 هەزار كەسیان بڕیووە، كە بەنایاسایی موچەییان وەرگرتووە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازیدا بەبڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی زیاتر لە دە هەزار كەسی بڕی بەهۆی ئەوەی دوو موچە و زیاتریان هەبوو.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراونی هەرێمی كوردستان لەڕۆژی شەشی كانونی دووەمی ئەمساڵ، مینحەی 13 هەزار و 282 كەسیان بڕیوە، كە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە.

لەنووسراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕیارەی لە ڕۆژی 1ی 1ی 2021 جێبەجێدەكرێت.

بڕیارەكە لە چوارچێوەی یاسای چاكسازییە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕگەی سێیەمە لەماددەی 4ی پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020 كە پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە لە موچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا