ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی چوارشەممە،21_4_2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر چەند تەوەرێك كۆببێتەوە، كە بریتین لە پرسی ئەمنی هەرێم و خستنەڕووی هێڵە گشتییەكانی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم و چەند تەوەرێكی دیكە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا تەوەركانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی خستە ڕوو كە پێكدێت لەچەند تەوەرێك لەوانەش، خستنەڕووی دوا پێشهاتەكانی بواری ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕەوشی لێكۆڵینەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، هەروەها خستنەڕووی هێڵەگشتییەكانی ڕەشنووسی یەكەمی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەكانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەكان و كورتهێنان.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كاتێكدایە فەرمانبەران چاوەڕێدەكەن حكومەت بڕیاری لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام پرسی لێبڕینی موچەی نەخراوەتە ناو تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا