پەرلەمانتارێک لەبارەى کڕینی دۆلار لە فرۆکەخانە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان و دوای تێبینی زۆرمان لەسەر پرۆسەی بەڕێوە چوونی پێدانی دۆلار لە لقی بانکەکانی ناو فرۆکەخانەکان، چێتر پێویست بەولقانەی ناو فرۆکە خانە ناکات.

د. بريار ڕەشيد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان و دوای تێبینی زۆرمان لەسەر پرۆسەی بەڕێوە چوونی پێدانی دۆلار لە لقی بانکەکانی ناو فرۆکەخانەکان. چێتر پێویست بەولقانەی ناو فرۆکە خانە ناکات.
وتیشی، هاوڵاتیان کە بەنیازن گەشت بکەن بۆ “ئەو وڵاتانەی ڕێگەیان پێدراوە بە دراوی (دۆلاری) ئەمریکی مامەڵە بکەن” بچنە بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و کۆمپانیاکانی نێوەندگیری ( کە مۆڵەتی بانکی ناوەندیان هەیە ) بۆ کڕین دۆلار بەو رێژەی کە دیاریکراوە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق روونیشیکردەوە، گەشتیار پێویستە هەمان پێویستیەکانی پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو پێبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا