دەوڵەتی یاسا: حکومەت بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بە چاکسازی دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت ، حکومەت کۆنترۆڵی بازاڕەکان ناکات و سیاسەتی دارایی وهەڵەی حکومەت نرخی دراوی زیاتربەرزکردووەتەوە.

بەها دین نوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاندووە” حکومەت بەرزبوونەوەی دۆلار بە چاکسازییەكان دادەنێت لە چارەسەرکردنی کێشەکاندابەڵام خۆی لەبنەڕەتدا لەو هەنگاوە شكستی هێناوە”.

وتیشی ” حکومەت نەک هەر کۆنترۆڵی نرخەکانی نەکردوە ، بەڵکو کۆنترۆڵی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلاریشی نەکردوە و بەردەوام لەبەرزبونەوەیدایە “.

راشیگەیاندووە، هەوڵيانداوە لە ڕێگەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە لە وەزیری دارایی بپرسنەوە، بەڵام بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ئاراستەیەک كاردەكەن وەزیری دارایی نەیەتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشداوەن زۆربەی بڕیارەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕاست نین و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارو نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا ئەو راستییە دەسەلمێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا