کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی نزم دەبنەوە.

سبەی چوارشەممە 26ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 44 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 39 پلەی سیلیزیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا