وتەبێژی سەربازی حوسییەکان: ناهێڵین کەشتییە ئیسرائیلییەکان بە ئاسانی تێپەڕبن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حوسییەکانی یەمەن هەڕەشەی رێگریکردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکەن لە دەریای سوور بە ووتەی خۆیان “رێگە نادرێت دەرمان و پێداویستیی مرۆیی بگەیەندرێتە غەززە و ئەوەش وەک کاردانەوەیەکە لە دژی ئیسرائیل”.

حوسییەکانی یەمەن بەشێوەیەکی بەرفراوان چالاکی لە دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن بەتایبەتی لەدوای راگەیاندنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و پێشتریش چەند جارێک دەستیان بەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیلدا گرتووە.

لە نوێترین کاردانەوەی ئەو گرووپەشدا، فەریق یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری جاران) رایگەیاند: هێزەکانیان رێگری لەتێپەڕبوونی هەر کەشتییەک دەکەن کە بیەوێت بەرەو ئیسرائیل بڕوات تاوەکو ئەو بارەی پێیان بەرەو غەززە نەچێت و هاوکارییەکانیان نەگەیەننە هاوڵاتییانی گەمارۆدراوی غەززە.

پێشتر حوسییەکان تەنها رێگریان لە کەشتییە ئیسرائیلییەکان دەکرد، بەڵام ئێستا رێگری لە هەر کەشتییەک دەکەن کە بەرەو ئیسرائیل بڕوات.

هەفتەی رابردوو حوسییەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی لە کەناراوەکانی یەمەن کە بە وتەی خۆیان ئیسرائیلین و یەکێکیان ئاڵای دوورگەی باهاماسی هەڵکردبوو، هەروەها مانگی رابردووش دەستیان بەسەر کەشتی بارهەڵگری “گالاکسی لەیدەر”دا گرت کە پەیوەندی بە بازرگانێکی ئیسرائیلییەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا