سەرکردەیەکی ڕێکخراوی بەدر: عێراق قەرزاری ئێرانە

پۆڵەتیک پرێس

سەرکردەیەکی ڕێکخراوی بەدر، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هاوشانی ئێران بوەستێت و یاریدەی بدات بۆ کەمکردنەوەی قورساییەکانی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی تا دێت ئەمریکا توندتری دەکات لەسەری.

محەمەد مەهدی ئەلبەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، بە پێگەی (بغداد الیوم)ی وتووە؛ ئێران لە ژێر گەمارۆیەکی ئابوریی نادادپەروەرانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادایەو پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی دیکە دژ بەو سزایانە بوەستنەوە و باری سەرشانی ئێران سووک بکەن.

ئەو سەرکردەیەی رێکخراوی بەدر ئەوەشی وتووە؛ گرنگە حکومەتی عێراق، نەچێتە ژێر باری داوای ئەمریکا دژ بەو وڵاتەو لە گەڵ ئێران بوەستێت بۆ ئەوەی گەمارۆ توندەکانی واشنتۆن لەسەر تاران ئاسان بکات، چونکە عێراق قەرزاری هاوکاری و بەدەمەوە هاتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

وتەکانی ئەم سەرکردەیەی رێکخراوی بەدر هاوکاتە لەگەڵ لێدوانێکی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە ڕایگەیاندبوو؛ سوورتر و بەهێزتر لە جاران سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەینەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا