کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری سیلیزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان شەختە دروست دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری سیلیزی.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور. لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاویەکان شەختە دروست دەبێت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە شەودا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 15 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 9 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا