نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەوەکانی جیهاندا کەمێک دابەزیووە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 86 دۆلار و 51 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، لەلایەن وڵاتانی وەک عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائێر، کوێت و عومان،  بەمەبەستی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوسەنگی خواست و خستنەبازاڕ بەیەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێت، هەروەها کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا