چەند مەڵبەندێكی یەكێتی لەسەر پرسی ناوچە دابڕاوەكان گفتوگۆیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەیەكدا، هەماهەنگی مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەناوچە دابڕاوەكانی كوردستان لەگەڵ یەكتری و لەگەڵ دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی بە پێویست زانرا.

لە كۆبونەوەیەكدا، بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند، كارگێری مەكتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەكانی ناوچە دابراوەكان لە (شەنگال و كەركوك و دووزخورماتوو و مەخمور و خانەقین) و سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆ لەسەر یەكخستی توانا و هەڵوێستەكانی یەكێتیی و هێزە سیاسیەكانی كوردستان كرا بۆ داكۆكیكردن لەویست و داخوازییەكانی خەڵكی ناوچە دابڕاوەكان لەڕووی ژیان و خزمەتگوزارییەوە، چ لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی و چ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان خەڵك و خاكی ئەم ناوچانە بە بەشێك لە ستراتیژی دوور مەودای خۆی دەزانێت و لەبەر رۆشنایی سیاسەتی راست و دروستی سەرۆك مام جەلال بۆ پێكەوەژیان و خزمەتكردنی میللەتەكەمان لەو ناوچانە بەهەموو شێوەیەك داكۆكی لێدەكات.

وتیشی، پێویستە وەك یەكێتی سیاسەتێكی گشتگیری كوردستانی لەسەرجەم ناوچە دابڕاوەكان ڕەچاو بكرێت و پێكەوە داكۆكی لێبكەین و بیكەینە بەشێكی دانەبڕاو لە سیاسەتی هەموو لایەنە كوردستانیەكان، بەتایبەتی یەكێتیی لەهەموو ئەو ناوچانە نوێنەری لەپەرلەمانی عێراق هەیە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر گەڵالەكردنی پرۆژەیەكی پێویست بۆ ناوچە دابڕاوەكان كرا و مەكتەبی راگەیاندن و كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی یەكێتیی راسپێردرا بایەخی زیاتر بەو ناوچانە بدرێت لە ڕووی كێشە و گرفتە جۆراوجۆرەكان و كۆمەڵانی خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا